بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە 11 ی کانوونی دووەم وەک کۆتایی خولی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ ڕاگەێندراوە.
چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ئەو ماڵپەڕە هاک کراوە. چەند پەیامنێرێکیش ئەگەری ئەوەیان خستووەتەڕوو کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆیی لە بەرامبەر دوناڵد ترەمپ گۆڕاوە.
ئەڵبەت چەند سەرچاوەیەکی دیکەش ڕایانگەیاندووە کە ئەو ماڵپەڕە لە لایەن یەکێک لە فەرمانبەرانی ناڕازی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە دەستکاری کراوە. هەندێکی دیکەش ڕایانگەیاندووە کە بابەتەکە بە هۆی کێشەیەکی سیستەمی کۆمپیۆترەوە بووە.