بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقدا هاتووە کە قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ لە گەڵ فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە بارەگای ئەو ڕێکخراوە کۆبووەتەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەی نێوانیان دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە سەر یەکڕیزی هێز و لایەنە عێراقییەکان بۆ بەرگری لەم وڵاتە کراوەتەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی سزادانی خۆیی لە لایەن ئەمریکاوە بە سووکایەتیکردن بە عێراق و عێراقییەکان ناو برد.