بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە کۆمەڵە سوودێکی تەندرووستی خواردنی شەربەتی گێزەر دەدرێت:
یەکەم: مەودای بینین
ڤیتامین A لە شەربەتی گێزەردا هەیە و بۆ پاراستنی مەودای بینینی چاو گرنگە، هەروەها بۆ روونكردنەوەی رەنگەكان، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەكانی تووشبوونی چاو بە نەخۆشی كەمدەكاتەوە.
دووەم: سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات
گێزەر پێكهاتەی كارۆتیناتی تیادایە، ئەوەش یارمەتی بەهێزكردنی بەرگری جەستە دەدات، هەروەها خرۆكەی سپی زیاتر و بەهێز دەكات كە ئەوەش بۆ بەهێزكردنی بەرگری جەستە پێویستە.
سێهەم: مەترسیی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
لە پێكهاتەی گێزەردا مادەیەكی خۆراكیی دژە ئەكسیدە هەیە و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.
چوارەم: بۆ گەشانەوەی پێست گرنگە
دەگونجێت ڤیتامینەكانی (C، E و K) لە شەربەتی گێزەردا هەبن و ئەوەش بۆ گەشانەوەی پێست گرنگە. ڤیتامین C دژی پیربوونە، هەروەها یارمەتی پێست دەدات بۆ لۆچ بوون. ڤیتامین E پارێزگاری لە گەشانەوەی پێست دەكات بەرانبەر تیشكی خۆر و چارەسەركردنی هەوكردنەكان. ڤیتامین K رۆڵی گرنگی لە چاكبوونەوەی برینەكان هەیە.
پێنجەم: پارێزگاریکردن لە دڵ
بەپێی توێژینەوەكان شەربەتی گێزەر رۆڵی گرنگی هەیە لە تەندروستبوونی دڵ و رێكخستنی فشاری خوێن و نزمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ.