بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، متیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە ئاماژە بە سزادانی فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتەوە، وتی: ئەوەی کە بەرپرسێکی حکومەتی عێراق کەوتووەتە ڕیزی سزا و گەمارۆکانەوە بە هەڵە دادەنرێت.
ناوبراو وتی کە دەبێت وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی فالح فەیاز لە ڕیزی سزا و گەمارۆکان بێنێتە دەرەوە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش وێڕای ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی ئەمریکا وتی کە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی خۆی هەوڵ دەدات.
ئەعرەجی وتی: ئێمە عێراقێکمان دەوێت کە شوێنی یەکگرتنی وڵاتان بێت و هێزی جێبەجێکردنی ئەم ڕۆڵەمان هەیە و وڵاتانی دیکەش دەبێت بەو ڕاستییە بگەن کە بەرژەوەندییەکانی عێراق لە هەموو شتێک بۆ ئێمە گرنگترە.