بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە العهد، مەسعود حەیدەر ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان ساڵی 2019 حکومەتی بەغدای لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە بە هۆی هەندێک ڕێکەوتن و شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان، هەولێر ناتوانێت هیچ بڕە نەوتێک ڕادەست بکات.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە خۆپێشاندانەکانی عێراق لە ساڵی 2019 بووە هۆی ئەوەی کە ڕێکەوتنی نەوتیی هەولێر و بەغدا دوا بکەوێت.