بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاندووە کە تورکیا لە ڕێگای ئەو بنکە سەربازییەوە دەیەوێت بە سەر ناوچەیەکی سنوریی نێوان سوریا و عێراق لە نزیک پارێزگای نەینەوا و قەزای شەنگال زاڵ بێت.
ئەو سەرچاوە بە ئاژانسی مەعلومەی ڕاگەیاندووە کە ئەو بنکە سەربازییە دەکەوێتە سەر ڕێگای بنکە و بارەگاکانی دیکەی تورکیا لە پارێزگای دهۆک و سنوری هەرێم لە گەڵ ئەو وڵاتە و بە سەدان سەرباز و چەکی جۆربەجۆری تێدایە.