بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی تێکەڵکردنی گوێز و هەنگوین لێرەدا هاتووە:
یەکەم:
دەبێتە هۆی پاککردنەوەی خوێن لە چەوری و ڕێکخستنی فشاری خوێن.
زۆرن ئەو کەسانەی کێشەی پەستانی خوێن و ڕێژەی زۆری چەورییان لە خوێندا هەیە بەڵام ئەگەر ڕۆژانە توشبووانی ئەم کێشەیە هەنگوین و گوێز بخۆن، ئەوا بۆ هەمیشە نەخۆشییەکەیان لە کۆڵ دەبێتەوە. بۆیە گەنگە هەوڵ بدرێت نیو کوپ هەنگوین و نیو کوپ گوێزی هاڕاو و کەوچکێک لیمۆ تێکەڵ بە یەکتر بکرێن و ڕۆژانە کەوچکێکی لێ بخورێت.
دووەم:
سەرئێشە لە ناو دەبات.
سەرئێشە جۆری زۆری هەیە و هەندێک ماوەیەکی زۆر ئەو نەخۆشییەیان لە گەڵ ماوەتەوە بەڵام توێژینەوەیەک ئاماژەی بەوە داوە کە بۆ ڕزگاربوون لە هەموو جۆرەکانی نەخۆشی سەرئێشە، ئەوا ڕۆژانە دوو کەوچک هەنگوین و دوو کەوچک گوێزی هاڕاو و دوو کەوچک ئاو تێکەڵ بکرێت و بخورێتەوە، ڕۆڵی گرنگی لە نەمانی ئەو سەرئێشەیەدا هەیە.
سێهەم:
ئەو کەسانەی تووشی بەدخۆراکی دەبن و حەزی خواردنیان هەیە دەتوانن لە ڕێگای هەنگوین و گوێزەوە چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن و دوو کەوچک لە هەنگوین و گوێز و شیر و ئاو و لیمۆ تێکەڵ بکەن و 30 خولەک پێش هەر ژەمێکی خواردن کەوچکێک لەو گیراوە بخۆن.