بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە هۆی زۆری خەرجییەکانی حکومەت و ڕێژەی زۆری کورتهێنان پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی عێراق کەموکورتی زۆری تێدایە.
ناوبراو وتیکە هەوڵ دەدەین هەر دوو مادەی 10 و 11 ی پرۆژە یاساکە کە پەیوەندی بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانەوەیە پەسەند بکرێت.
ڕێزان شێخ دلێر وتی کە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ تا قوتی خەڵکی کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان دوور بخرێتەوە.