بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر زیادی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق وتی کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە پێچەوانەی ڕێکەوتنەکان و بۆ ئامانجی نافەرمی هەڵسووکەوت دەکەن و پاش بڕیارەکەی پەرلەمان مانەوەی ئەو هێزانە هیچ پاساوێکی نییە.
ناوبراو وتی: پەرلەمان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی ساڵی ڕابردووی، گوشارەکانی لە سەر حکومەتی عێراق دەستپێکردووە.
زیادی وتی کە خەڵکی عێراق چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن.