بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موختار موسەوی ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سزادانی فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریکاوە، وتی: حکومەتی عێراق و بە تایبەت وەزیری دەرەوە لە بەرامبەر دۆسیە هەستیارەکان و دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری وڵات زۆر بە لاوازی دەرکەوتوون.
ناوبراو وێڕای ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ سزادانی فالح فەیاز وتی: هەڵوێستی لاوازی وەزیری دەرەوەی هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کردووە، ئەم بڕیارەی ئەمریکا پێویستی بە وەڵامێکی بەهێزی حکومەتی عێراق هەیە کە ئەوەمان نەبینیوە.