بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنی ئۆنلاینی لە گەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا داوای زیاتربوونی هاوکارییەکانی هەر دوو لای کرد لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی کۆچبەران لە ساڵی 2021 و لە هەمان کاتدا داوای ئەوەشی کرد کە وڵاتەکەی ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا.
بە پێی ئەو ڕاگەێندراوەی کە دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە تورکیا لە داهاتووی یەکێتی ئەورووپادا دەبینێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لە هەوڵە جیدییەکانی وڵاتەکەی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا کردەوە و وتی هیوادارین هەر دوو لا لە ساڵی 2021 بتوانن باشتر ڕوبەڕوی قەیرانی کۆچبەران ببنەوە.
ناوبراو هەروەها داوای کردووە کە کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی ئەنکەرە و یەکێتی ئەورووپا لە سەر قەیرانی کۆچبەران دەست پێبکاتەوە.