بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە ڕژێمەکەی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ماوە تەواوبووی ئەمریکا کارەساتێک بۆ جیهان بوو.
ناوبراو وتی: کۆتایی ترەمپ هاتووە بەڵام میراتە ژەهراوییەکەی بە جێ ماوە، لەو ڕووەشەوە کە هەندێک لە بەناو ڕەخنەگرانی ترەمپ لە ئەورووپا دەیانەوێت لەو میراتە بۆ گوشارەکانی دژ بە ئێران کەڵک وەربگرن.