بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چاوپێکەوتنی نێوان ڕەزا ڕەحمەتیان و هەڤاڵ ئەبوبەکر جەخت لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لەو چاوپێکەوتنەدا پارێزگاری سلێمانی جەختیکردەوە کە ئەمساڵ گرنگی بە بەڕێوەچوونی پێشانگا تایبەتە بازرگانییەکان دەدرێت و بۆ ئەوەش ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا و بازرگانە ئێرانییەکان دەکرێت.
بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردیش گۆڤاری تایبەتی ئەم دەزگایەی بە بۆنەی یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهید قاسم سولێمانی پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد و ستایشی هەوڵەکان و خەباتی شەهید سولێمانیی لە شەڕی دژ بە داعش بە تایبەت هاوکاریکردنی عێراقییەکان کرد.