بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چاوپێکەوتنی نێوان ڕەزا ڕەحمەتیان و عومەری سەید عەلی بە گرنگییەوە باس لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بواری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی کرا.
ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەشێک لە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان کوردانی ئێران و دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی وەبیرهێنایەوە.
بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی جام کوردیش گۆڤاری تایبەتی ئەم دەزگایەی بە بۆنەی یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهید قاسم سولێمانی پێشکەش بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کرد و ستایشی هەوڵەکان و خەباتی شەهید سولێمانیی لە شەڕی دژ بە داعش بە تایبەت هاوکاریکردنی عێراقییەکان کرد.