بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کونفڕانسی شافیعییەکان لە جوگرافیای شارستانییەتی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی كانونی دووهمی2021 لە دوو پەنێلی پێش و پاش نیوەڕۆ بە بەشداریی زانایانی ئایینی سونە مەزهەب، نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان، مامۆستایانی زانکۆ و بەرپرسانی حکومی لە هۆڵی مەولەوی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
دوکتۆر ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە وتاری دەستپێکی کۆنفڕانسەکە ڕایگەیاند: ئیمام شافیعی کەسایەتییەکی بەرز و بەڕیزە و زۆربەی کوردەکان شوێنکەوتووی ئەم ئایینزانە و ناوچە کوردنشینەکان وەکوو ناوەندی شافیعیگەری جیهانی ئئیسلام ناوی لێ دەبرێت.
لای خۆیەوە محەمەد حسێن حسێنی، سەرۆکی زانکۆی ئایینزا ئیسلامییەکانی ئێران ئیمام شافیعی وەکوو هێمایێک بۆ تەبایی و یەکگرتوویی لە وڵات و جیهانی ئیسلامی ناو برد.
هەروەها سالم ئەفسەری، دەبیری کونفڕانسی شافیعییەکان لە جوگرافیای شارستانییەتی ئێران بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفڕانسەی لەپێناو نێزیک بوونەوە و تەبایی سوننەمەزەبەکان بە پێویست زانی.
ئاماژەی بەوە شدا: 50 وتار بۆ ئەم کنفڕانسە نێردراوە کە 40 وتار بۆ پێشکەش کردن لە لایەن لێژنەی زانستییەوە وەرگیراون.
واژۆکردنی رێککەوتننامەی هاوکاریی نێوان زانکۆی کوردستان لە سنە و زانکۆی ئایینزا ئیسلامییەکان و هەروەها نێوان زانکۆی کوردستان و ناوەندی گەورەی ئیسلامی بەشی کۆتایی ئەم کۆنڕانسە بوو.
کۆتایی/.