جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

«هەر چی هەیە ڕاڤەیە» نوێترین بەرهەمی دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە بڵاوکرایەوە

جام کوردی - «هەر چی هەیە ڕاڤەیە»، نوێترین بەرهەمی دوکتۆر هاشم ئەحمەدزادە بڵاوکرایەوە

كانونی دووه‌م 9, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵی کتێبی کوردی بڵاوی کردەوە؛ چاپەمەنی گوتار لە شاری سەقز سەر بە پارێزگای کوردستان کتێبی «هەر چی هەیە ڕاڤەیە»، لە نووسینی هاشم ئەحمەدزادەی بڵاو کردەوە.
ئەحمەد زادە نووسەری بەناوبانگ لە پێشەکی ئەم بەرهەمەدا نووسیویەتی: دیسانەوە پێشەکی. دەستبەردار نییە پێشەکی. هێندێک نووسەر فێڵ لە پێشەکی دەکەن و ناوی دیکەی بۆ دەدۆزنەوە و سەرەتای کتێبەکانی خۆیانی پێ دەڕازێننەوە. “دەروازە”، “پێشبار”، “سەرەتا”، “دەستپێک” و هتد. بەڵام گۆڕینی ناوەکانیش چارەی کێشەکە ناکات. خوێنەر کە دەست دەداتە کتێبێک بیخوێنێتەوە، وەک دیاردەیەکی باو لە پێشەکیی کتێبەکەوە دەست پێ دەکات. یان لە پێڕستەوە دەست پێ دەکات. لە پێڕستیشدا. پێشەکی لە پێش هەموو ناواخنەکەدایە. شتەکە بۆ نووسەر جیاوازە. نووسەر لە ماوەیەکی دوورودرێژا خەریکی نووسینی کتێبێکی یان خود وتارێک دەبێت، کە کاتی چاپ و بڵاوبوونەوە وەک ئەجەل لە دەرگای بەرهەم و نووسەر دەدات، دەق دەکەوێتە باڵەفڕکە و نووسەر دەکەوێتە ئاویلکە. دەق ترسی لادانی پەچەی هەیە و نووسەر وەحشەتی لادانی دەمامک. کاتی خۆی دەیڤید هیومی فەیلەسوف لە سەدەی هەژدەهەمدا و دوای سەرنەکەوتن لە بڕیاردان بۆ خوێندنی ماف/یاسا/قانون/ لە زانکۆ و تەنانەت دۆزینەوەی کار لە زانکۆکانی گلاسکۆ و ئێدینبۆرۆ، بڕیار دەدات ببێت بە نووسەر. کە یەکەم کتێبی بڵاو دەکاتەوە هێندە ناسەرکەوتوو دەبێت، ترس هەڵی دەگرێت. ئاخر ئەو لە سەردەمی زاڵبوونی باوەڕی دێکارتییانەی ڕاسیۆنالیزم/ئاوەزمەندیدا دێتە سەر ئەو باوەڕە کە ئەوە هەستەکانی مرۆڤن کە بە پلەی یەکەم بوونی ئێمە دەسنیشان دەکەن. ئیتر نەبەزینی هیوم لە کارەساتی سەرنەکەوتنی یەکەم کتێبیدا، دواجار ئەو بیریارە شوێندانەرەی لێ دەکەوێتەوە کە هەموو هۆگرانی سەفەری بیر و ئەندێشە لێی ئاگادارن. ئەم بەسەرهاتەی هیومی سکاتلەندی دەتوانێت فێری ئەوەمان بکات لە دەرەوەی دەق و نووسەردا فاکتەرەکی دیکە یان گۆشەیەکی تریش هەیە کە سێگۆشەی ئافراندنی مانا تەواو دەکات. ئەگەر لە ڕەوتی مێژووی ئەدەبدا خوێندنەوەکان بۆ ئاستی کاریگەری هەر یەک لە گۆشەکانی ئەم سێگۆشەیە بەرینە ژێر چاوی وردبینانەی ڕەخنەکارییەوە، دەبینین کە لە هەر دەورەیەکدا یەک لە گۆشەکان سەرداری بێ ڕکابەری گۆڕەپانی سرنج بوونە. ڕۆژگارێک هەموو عەوداڵی مەبەستی نووسەر بوون و ئەو وەک خواوەندی مانائافرێن سەیر دەکردرا. کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم و زاڵبوونی بۆچوونی ئەرێنیخوازی/پۆزیتیڤیستی بە شوێن دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی پێوەری بەرهەست/ئۆبجێکتیڤدا دەهۆڵی ناوەندییەتی دەقی لێدا و لە ڕەخنەی فۆرمالیستی و ئامریکاییدا ئیتر ئەوە دەق بوو کە کەوتبووە ناوەندی سرنجی گۆڕەپانی خویندنەوەکان. زۆری نەخایاند کە پێکهاتەخوازی لە ڕەوتی تەشەنەکردنی خۆیدا بۆ هەموو کونوکەلەبەرەکانی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکاندا جێپێی بە دەقیش چۆل کرد و ئەمجارەیان خوێنەر بوو بە ناوەندی سرنج و هەڵێنجانەکانی ئەو کران بە پێوەری مانا. ئەمەیان هێندە تیڕەوی پێوە دیار بوو کە ڕۆلان بارت ڕۆلی گۆشەی نووسەری هەر سڕییەوە و جاڕی مردنی نووسەری بێنەوای کێشا. بەڵام ڕێڕەوانی بارت و گەشەپێدەرانی تیۆرییەکانی خوێندنەوە و ماناسازی لە خەباتی بێوچانی کارکردی سێ گۆشەی سێگۆشەکە نەوەستان و دواجار دیالێکتیکی دەق و نووسەر و خوێنەر لەلایەن قوتابخانە ئەدەبی و هزرییەکانی دیکەوە زیاتر شی کراوە و لە پۆل ڕیکۆرەوە بگرە تا ئومبێرتۆ ئێکۆ، لە گیۆرک گادامێرەوە بگرە تا هانس رۆبێرت یاووس و سەدان و بگرە هەزاران بیرمەندی دیکە، هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە جیهانی پەیڤ و پەیڤئافرێن و پەیڤخوێن درێژەی هەبووە. ئەگەر مرۆڤ بخوازێت دەمارگیریی باوی هێندێک لە بیریارانی بواری ڕاڤەی دەق و مەبەستی نووسەر و ڕۆلێ خوێنەر وەلا بنێت و لە ڕستەیەکدا خوازیارانی تێگەیشتن لە پەیامی ئەدەب و زمان بگەیەنێت، زۆر بە ڕاشکاوی بۆ هەر یەک لەم گۆشانە کارکردێک دەسنیشان دەکات و دواجار مانا و چێژی دەق وەک دەرەنجامی هۆکاری و هۆکردانەی هەموو ئەم فاکتەر و چەندان فاکتەری دیکەش دەبینێت. بە واتایەکی دیکە هیچ کام لەو ڕوانگانە بە تەنیایی ناتوانن وەڵامدەرەوەی پێوەندیی پڕ لە ڕەمز و ڕازی دەق ق خوێنەر و دانەر بن. زانستناسی یان با بڵێین تیۆرییەکانی زانست وەڵامی جیاواز بە پرسی مانا و ڕاڤە و چیژ دەدەنەوە. لە دەرەوەی دەستکەوتە هزرییەکانی ئەم بوارانەدا دواجار خوێنەر و دەق لە خەڵوەتی خوێندنەوەدا دونیای بەرفراوانی خۆیان تا تەشقەلانی جیهانە بێ سەرەتا و کۆتا درێژ دەکەنەوە و چرکەکانی خوێندەوە دەکەن بە سەرمایەی تێگەیشتنی زیاتریان لە ژیان و جیهان و مان و نەمان. ڕەنگە پرسیاریش هەر ئەوە بووبێت کە شازادەی دانمارکی سەدان ساڵ پێش ئێستا لە زمانی شێکسپیرەوە ئاراستەی کرد: “بوون یان نەبوون؟ ئەمەیە پرسیارەکە.” ئەدەبیات هەوڵێکی مرۆڤە بۆ یارمەتیدانی خۆی لەمەڕ تێگەیشتنی ئەم پرسیارە و دۆزینەوەی وەڵامەکەی/وەڵامەکانی. هەوڵێ ڕەخنەکارانی ئەدەبی و تیۆریداڕێژەرانیش دواجار شتێک نییە جگە لە یارمەتیدان بە ڕەوتی وردکردنەوە و ئەتۆمیزەکردنی پرسیار و وەڵامەکان.
لە شیعرییەتی ئەرستوڕا هەتا هەڵوەشانەوەخوازیی دێریداو و کێبوونی دانەری فوکۆوە و هەتا ئەو ڕۆژەی “گایەکەی سەر پشتی ماسی” ڕاوەستاوە، ئەم ڕەوتە درێژتر و قووڵتر و بەرفراوانتر دەبێتەوە.
بەم پێشەکییە حەز دەکەم ئەم کتێبە تازەیەی خۆمتان ئاراستە بکەم و ئاواتەخواز بم لە خوێندنەوەی چێژ وەرگرن و لە ناورۆکەکەی شتێک بۆ قووڵبوونەوەی زیاتر لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەقی ئەدەبیدا هەڵکڕێنن. ئەم کتێبەش وەک چەند کتێبی دیکەم پێک هاتووە لە چەند وتار و دیمانە. خاڵی هاوبەشی هەموو وتارەکان کە هێندێکیان بۆ یەکم جار لێرەدا بڵاو دەبنەوە و هێندێک پێشتر لە گۆڤار و کتێبی دیکەدا بڵاو بوونەتەوە، ئەدەب و زمان و خوێندەوە و ڕاڤەیە. ناوی کتێبەکەم ناوە ‘هەرچی هەیە ڕاڤەیە!”. بۆ زیاتر ڕونکردنەوەی ئەم ناوە وتارێکم هەر بەم ناونیشانە لە کتێبەکەدا نووسیوە و وەک یەکەم وتاری ئەم کۆمەڵە وتارە پێشکەش دەکرێت. خوێندنەوەکانی من لە جیهانی ڕۆمان و دەقە ئەدەبییەکان و مێژووی ئەدەبی کوردی و جێگەوپێگەی ئەم ئەدەبە لە خەمڵاندنی هزر و ناسنامەی ئێمەدا، بەر لە هەر شتێک ئەنجامی ساڵانێکی دوورودرێژی کارکردنە لە بەستێنی ئەدەب و فەرهەنگ و زمان و تیۆریدا. باوەڕی خاکەڕایانەی خۆم ئەوەیە کە ئەم بیروڕایانەی لێرەدا ئاراستە دەکرێن شتێک نین جگە لە ڕاڤەیەک لە زنجیرەی لە بڕاننەهاتووی ڕاڤەکاندا. گومانم نییە ئێوەی ئازیزیش دوای خوێندنەوەی وتارەکان ڕاڤەیەکی دیکە دەخەنە سەر جیهانی هەتا ئێستا کەڵەکەبووی ڕاڤەکانەوە.
لێرەدا پێویستە سپاسی بەڕێوەبەری ناوەندی گوتار، کاک ڕەزا شەجیعی، بکەم کە زۆر بەم کارەوە ماندوو بوون. ئاواتەخوازم لە ئەرکی گرنگی چاپ و بڵاوکردنەوەدا هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
خوێندنەوەیەکی خۆش و ڕاڤەکارییەکی نوێتان بۆ بە ئاوات دەخوازم. ژیانتان خۆش و بیرتان گەش و تێگەیشتنتان قووڵ!
پێڕستی کتێبەکە بەمجۆرەیە:
۱. پێشەکی 2. هەرچی هەیە ڕاڤەیە ۳. سەدەی ڕۆما ٤. بەسەرهات و ڕەهەندەکانی گێڕانەوە 5. لە پەروەرەدەوە هەتا دونیای گێڕانەوەکان 6. مەتەڵۆکی زمان و پەڕجووی مانەوە 7. هەژاریی ڕەخنە نەک ڕەخنەگر 8. چیا، خوازەیەک بۆ ژیان 9. ڕۆمان و گەڕان بە شوێن شتە ونبووەکاندا و ١٠ بۆ دەنووسین؟
کۆتایی/.

Previous Post

کتێبی “هەزار دەستان” نوێ ترین بەرهەمی پەشەنگ کامکار بڵاو کرایەوە

Next Post

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: فالح فەیاز گیانفیدایی زۆری بۆ وڵات کردووە

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: فالح فەیاز گیانفیدایی زۆری بۆ وڵات کردووە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: فالح فەیاز گیانفیدایی زۆری بۆ وڵات کردووە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020