بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاسپۆرتی عێراقی بە پێی ڕیزبەندی نوێ لە ساڵی 2021 لە پلەی 109 دایە و هاووڵاتیانی دەتوانن بە بێ وەرگرتنی ڤێزە سەردانی 28 وڵات بکەن.
ژاپۆن لە پلەی یەکەمی ئەو ڕیزبەندییەدایە و ئەوانەش پاسپۆرتی ژاپۆنییان هەیە دەتوانن بە بێ وەرگرتنی ڤێزە سەردانی 191 وڵات بکەن.
سەنگافۆرە، کۆریای باشور، ئەڵمانیا، ئیتالیا، فینلەندا، ئیسپانیا و لۆکزامبۆرگ لە پلەکانی دواترەوە ناویان هاتووە.
عێراق کەوتووەتە پێشی ئەفغانستانەوە.
لە نێو وڵاتانی عەرەبی ئیمارات خاوەنی بەرزترین پلەیە کە دەکاتە پلەی 16 ی جیهان و خەڵکەکەی دەتوانن بە بێ وەرگرتنی ڤێزە سەردانی 173 وڵات بکەن.
قەتەر لە نێو وڵاتانی عەرەبی پلەی دووەمی هەیە و لە پلەی 56 ی جیهانیدایە و دانیشتووانەکەی دەتوانن سەردانی 95 وڵات بکەن بە بێ ئەوەی پێویستیان بە وەرگرتنی ڤێزە هەبێت.
بەحرەین، عۆمان و سعوودیە لە پاش ئیمارات و قەتەر لە پلەی 64، 65 و 66 ی جیهاندان.
عێراق، سوریا، یەمەن، فەڵەستین، لیبیا، سودان و ئێران ئەو وڵاتانەن کە کەمترین ژمارەی سەردانیکردنی دانیشتووانەکەیان بۆ ئەمریکا تۆمار کراوە.