بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتی کە سزادانی فالح فەیاز لە لایەن ئەمریکاوە سووکایەتییە بە گەل و حکومەتی عێراق.
ناوبراو وتی: فەیاز کەسایەتییەکی عێراقییە و گیانفیدایی زۆری بۆ وڵاتی خۆی کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارە لە گەڵ حکومەتی ئێستا و نوێی ئەمریکا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و بڕیارەکە قبووڵکراو نابێت.