بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فازڵ نەبی وتی: گەر هەرێم فریا نەکەوێت و پێش پەسەندکردنی بودجە شاندێکی باڵای سیاسی بۆ ڕێکەوتن سەردانی بەغدا نەکات، کێشەی گەورە لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان درووست دەبێت.
ناوبراو وتی: ڕەنگە گرفتی هەماهەنگی هەبێت بۆیە شاندەکە سەردانی بەغدای نەکردووە، هەروەها نەبوونی کۆدەنگی لایەنە کوردییەکان و پەرتەوازەیی ڕای سیاسی کورد بە گرفتێکی گەورەی دیکە دادەنرێت.