بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری لە ڕێوڕەسمی یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە شاری نەجەف وتی: لە شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش شەهید سولێمانی لە سەرەتا تا کۆتایی شەڕەکە لە گەڵ عێراقییەکاندا بوو.
ناوبراو وتی: پیلانگێڕی داعش لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی پاڵپشتی دەکرا بەڵام فەتواکەی مەرجەعیەتی باڵا شکستی بەو پیلانگێڕییە هێنا.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: ئەگەر گەلی عێراق خۆیان ئامادەی گۆڕەپانەکە نەدەبوون ئەم دەسکەوتە مەزنە مسۆگەر نەدەکرا.
ناوبراو جەختیکردەوە: لە هەلومەرجە دژوارەکاندا تەنیا کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە بە تایبەت لە شەڕی دژ بە داعش هاوکاری ئێمەی کرد.
عامری وتی: ئێمە بەردەوام ستایشی ڕۆڵی شەهید سولێمانی لەو شەڕەدا دەکەین.
وتیشی: ئێمە بەردەوام هەوڵی دەرکردنی داگیرکاران لە عێراق دەدەین و سەقامگیری عێراق تەنیا بە دەرکردنی ئەوان دەگەڕێتەوە.
هادی عامری وتی: داواکاری سەرەکی ئێمە دەرکردنی ئەمریکییەکان و ڕادەستکردنی دۆسیە ئەمنی و سەربازییەکانە بە عێراقییەکان، لە بەر ئەوەی کە توانای دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتیان هەیە.