بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سادق کەعبی شارەزا و شرۆڤەکاری ئەمنی عێراقی وتی کە سزادانی فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بەو ئامانجە بووە کە بتوانن لە بەرامبەر هەنگاوە بوێرانەکەی ناوبراو هەڵوێست وەربگرن.
ناوبراو وتی کە ئەم بڕیارەی ئەمریکا گرنگ نییە بەڵام هۆکارێکە بۆ شکستی دوناڵد ترەمپ لە دوایین ڕۆژانی حکومەتەکەی.
ئەو شرۆڤەکارە ئەمنییە وتی کە بڕیاری وەها لە دژی حکومەتی عێراق هەژمار دەکرێت، لە بەر ئەوەی کە فەیاز کەسایەتییەکی فەرمی و حکومییە.