بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبەز گۆران، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، بڵاوی کردەوە، بەم زووانە رۆمانێکی نوێی بەناوی “شانشینی ئەگباتان” بڵاو دەکاتەوە.
نەبەز گۆران لە کورتە باسێکی رۆمانی “شانشینی ئەگباتان” ئاماژەی بەوە کردووە: شانشینی ئەگباتان گەڕانەوەیە بۆ ماڵی یەکەمی کورد، هەوڵێکە بۆ سەرلەنوێ نووسینەوە و دیوە شاراوە و شێوێنراوەکەی سەردەمی ماددەکان، هەموو گەڕانەوەیێک بۆ مێژوو گەڕانەوەیە بۆ خودهۆشیاری.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی کورتە نووسینەکەیدا لەبارەی ناساندنی ڕۆمانەکەی، نووسیویەتی: ئەم ڕۆمانە، بەشێکی زۆر لە ڕووداوەکان و کاراکتەرەکانی لە ناو واقیعی مێژوییدا بوونیان هەیە، ناکرێت وەک مێژویێکی تەواو تەماشا بکرێت، دەکرێت وەک هەوڵێک لەناو دونیای ئەدەبدا پێناسە بکرێت.
کۆتایی/.