بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی ڕاگەیاندن و میدیایی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سزادانی فالح فەیاز سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە هاتە دەنگ.
لەو پەیامەدا هاتووە کە فالح فەیاز کەوتووەتە ڕیزی ئەو مرۆڤە بەشەرەفانەی کە حکومەتی ئەمریکا ئەوان بە دوژمنی خۆی دەزانێت و بەم بۆنەشەوە پیرۆزبایی لە ناوبراو دەکەین.
ناوەندی ڕاگەیاند و میدیایی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە تویتەکەی خۆیدا هاشتاگی “قادتنا – یرهبون – امریکا” ی بەکار هێناوە، واتە فەرماندەکانی ئێمە ئەمریکا دەترسێنن.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی خستە ڕیزی سزا و گەمارۆکانی ئەو وڵاتە.