بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومەر ئەیوب خان وەزیری وزەی پاکستان ڕایگەیاند کە کارەبای ئەم وڵاتە بە تەواوی بڕدراوە.
ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە سیستەمی گواستنەوەی کارەبا، سەرتاسەری وڵات تووشی بێ کارەبایی بووە.
ناوبراو وتی کە لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی هۆکاری ئەم کێشە و چارەسەرکردنین و داوای لە خەڵکیش کرد کە پشوودرێژی خۆیان بپارێزن.
هێشتا وردەکاری زیاتر لە سەر ئەم کێشەیە بڵاو نەبووەتەوە.