بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جوتیار عادل وتی: لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە گەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق ڕێکەوتن کراوە لە سەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و هەرێم هیچ کێشەیەکی لەو بوارەدا نییە.
ناوبراو وتی: ئێستا کێشەی گەورە لە سەر پشکی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی 2021 ی عێراق و هیوادارین بەو شێوەیە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی: ئێمە پابەندی هەر ڕێکەوتن و میکانیزمێک دەبین و هیچ پاساوێک لە لایەن حکومەتی بەغداوە نەماوە.
جوتیار عادل وتی: پشکی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی لای ئێمە قبووڵکراوە و حکومەت دەبێت وەک ناوەڕۆکی ئەو ڕێکەوتنە مامەڵەی لە گەڵ بکات.