بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ساعدی بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کۆنگرێسی ئەمریکا وتی: ئەمریکا بانگەشەی دیمۆکراسیەت دەکات بەڵام ئەوە بۆ جیهان ڕوون بووەتەوە کە هیچ یەک لەو بنەمایانەی نییە و ئەو بانگەشەیەش پووچەڵکرایەوە و وڵاتانی جیهان ڕاستییەکانی ئەمریکایان بۆ ڕوون بووەتەوە.
ناوبراو وتی: ترەمپ چەندین دۆسیەی لە ناوخۆی ئەمریکادا هەیە، لە ئاستی ناوچەکەش بە هۆی تاوانی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و پڕچەککردنی سعوودیەکان بۆ شەڕی یەمەن، دەبێت لە بەردەم دادگا ئامادە بێت و سزا بدرێت.