بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی لە میانەی وتارێکیان بە بۆنەی ڕاپەڕینی 19 ی بەفرانباری ساڵی 1356 ی کۆچی هەتاوی خەڵکی قۆم، وتیان: هەندێک دەیانەوێت توانا و لێهاتوویی ئێرانییەکان بە کەم بایەخ بزانن، کاتی خۆی کە سەنتریفۆژەکان درووست دەکران چەند گەورەیەکی بواری زانستی لە نامەیەکدا باسی ئەوەیان دەکرد کە نابێت فریوی ئەمانە بخۆن، ئەمانە توانای کاری وەهایان نییە. بەڵام ئەوەمان بینی کە بە کوێ گەیشتووە.
بەڕێزیان وتیان: ئێستاش بە هەمان شێوە بۆ ڤاکسێنی کۆرۆنا باس دەکەن. ڤاکسێنە ئێرانییەکە تا ئێستا سەرکەوتوو بووە و من بەم بۆنەوە دەستخۆشی لە وەزارەتی تەندرووستی دەکەم.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: هاوردەکردنی ڤاکسێنی ئەمریکی و بەریتانی قەدەغەیە، ئەگەر ئەوان توانای وەبەرهێنانی ڤاکسێنیان هەبوو ئەم دۆخە لە وڵاتەکەی خۆیان نەدەبینرا.
حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی وتیان: من متمانەم بەمانە نییە، دەیانەوێت ڤاکسێنەکە لە سەر گەلانی دیکەوە تاقیبکەنەوە. بە فەرەنساش گەشبین نیم لە بەر ئەوەی کە ئەزموونی خوێنی ئالوودەیان هەیە بەڵام ئەگەر لە شوێنێکی دیکەوە کە جێی دڵنیایی بێت، دەتوانن هاوردەی بکەن.
بەڕێزیان جەختیان لە سەر پابەندبوونی خەڵک بە ڕێنمایی و ڕێکارە تەندرووستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کردەوە.