بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئاژانسی ڕۆیتەرز، کەشتییەکی ئێرانی گەیشتووەتە بەندەری لاگوایرای وڵاتی ڤەنزولیا و پێدەچێت ئەمەش لە درێژەی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە پاش گەمارۆکانی ئەمریکا بێت.
ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمبوونی بەنزین لە ڤەنزولیا و هەروەها لاوازبوونی پاڵاوگەکانی ئەو وڵاتە، نەوتی بۆ هەناردە دەکات. هەروەها بۆ هاوکاریکردنی حکومەتەکەی نیکۆلاس مادۆرۆ پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بەردەوامە. لە ئێرانەوە زیاتر مادە خۆراکییەکان هەناردەی ڤەنزولیا دەکرێت.
ئێران و ڤەنزولیا لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ناسراو بە ئۆپێک ئەندامن و لە پاش گەمارۆکانی ئەمریکا هاوکارییەکانی نێوانیان زیاتر بووە و ئەمەش دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی ئازار داوە.