بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە میدیا جیهانییەکان، جۆبایدن مەکگۆرکی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەستنیشان کرد.
تورکیا یەکەم لایەنە کە بە نیگەرانییەوە لە گەڕانەوەی مەکگۆرک دەڕوانێت و دەتوانێت سەرچاوەی ناکۆکی نوێ لە نێوان ئەنکەرە و واشنتن بێت.
مەکگۆرک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش پەیوەندییەکی نزیکی لە گەڵ کوردانی سوریا و بەرپرسە سەربازییەکانیان هەبووە و دەست لە کار کێشانەوەشی وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بۆ هێرشەکانی تورکیا لە گرێ سپی و سەرێکانی بووە.
بەرپرسانی تورکیا ناوبراو بە هۆکاری پڕچەککردنی یەپەگە دەزانن.