بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی ئیسلامی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە خیانەتێک لە دژی جیهانی ئیسلام دادەنرێت.
ناوبراو وتی: هەر وڵاتێک کە وا دەزانێت کێشە و قەیرانەکانی بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تەل ئەبیب چارەسەر دەکرێت لە خەون و خەیاڵدایە و ئەمریکا هەوڵ دەدات ئیسرائیل بکرێتە پایتەختی ناوچەکە و ئەو ڕژێمە بووەتە هێڵی یەکەمی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی کە ئەمریکا بە هۆی کۆماری ئیسلامییەوە دژایەتی ئێران دەکات و بە هۆی دژایەتی ڕژێمی زایۆنیستییەوە واشنتن بەردەوام لە دژی ئێران پیلانگێڕی دەکات.
نوری مالیکی وتی کە عێراق لە گۆشەنیگای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆیەوە لەم دۆسیەیە دەڕوانێت و باشترە کە بێ لایەن بێت.