بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز جەختی لە سەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کردەوە.
ناوبراو وتی کە ناتوانین پێشوازی لە بکوژانی فەرماندەکان و ڕۆڵەکانمان لە سەر خاکی خۆمان بکەین.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی کە دوناڵد ترەمپ وەک تاوانباری سەرەکی ئەو تیرۆرە بووەتە جێی شەرمەزاری خەڵکی ئەمریکا.