بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاپۆرتێکی لێژنەی چاودێری سەر بە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان باس لەوە دەکات کە ساڵی 2020 ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ڕوبەڕوی توندووتیژی بوونەتەوە گەیشتووەتە 138 حاڵەت.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە 4 حاڵەتی تۆمارکردنی سکاڵا و 8 حاڵەتی لێدانی ڕۆژنامەنووسان تۆمار کراون.
لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە کە 46 پێشێلکاری لە پارێزگای هەولێر، 36 پێشێلکاری لە پارێزگای سلێمانی، 14 پێشێلکاری لە پارێزگای دهۆک و 17 پێشێلکاری لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار کراوە.