بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا پاڵپشتی خۆیی بۆ دادگا عێراقییەکە و بڕیارەکەی ڕاگەیاند.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە پاڵپشتی لە بڕیارەکەی دادوەر حەیدەر عەبدولکەریم ناسر دەکەین تا ڕۆڵی سەرەکی خۆی لە دژی ئەوانەی سەروەری و دەسەڵاتی عێراق پێشێل دەکەن، بە جێ بێنێت.
حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە عێراق بەشێکە لە ئەنجومەنی پۆلیسی نێودەوڵەتی و ئەم دادوەرە داوا لەوان دەکات لە گەڵ حکومەتی بەغدا هاوکاری بکەن.
ئەم ڕێکخراوە عێراقییە جەختیکردووەتەوە کە بە پێی بڕیارەکە، ترەمپ بە هیچ شێوازێک ناتوانێت سەردانی ئەم وڵاتە بکات.
حەشدی شەعبی لە کۆتایی بەیاننامەکەی ڕایگەیاندووە کە ئەمەش دەسپێکی پرۆسەیەکی یاساییە لە دژی ئەوانەی هاوکاری ئەمریکییەکانیان لە تاوانی تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگریدا کردووە، وەڵامی دواتریش لە ناوخۆی ئەمریکاوە دەبێت و هەر بۆیە ترەمپ تەنانەت لە ماڵەکەی خۆیشی پارێزراو نابێت.