بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەکە لە بەریتانیا و لە سەر هەزار کەس کراوە و ئاشکرای کردووە کە ئەو کەسانەی ڕۆژانە پێنج پەرداخ چا دەخۆنەوە بەراورد بە کەسانی دیکە توانای زانستییان زیاترە.
لەو توێژینەوەیەدا هاتووە کە خواردنەوەی چا توانای زانستی کەسانی سەرو تەمەن 85 ساڵان بەهێز دەکات.
هەروەها باسی ئەوەشیکردووە کە ئەو کەسانە وریایی، جوڵە و ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانەیان بەراورد بە کەسانی دیکە زیاترە.
لێکۆڵینەوەیەکی دیکەش ڕوونیکردووەتەوە کە خواردنەوەی چا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن و دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و دابەزاندنی کێشی زۆر.