بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لالەنگی بە هۆی پێکهاتە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکانی ناوییەوە یارمەتیدەرە لە ڕێگری لە چەند نەخۆشییەکی وەک ئەنفلۆنزا و شێرپەنجە.
لێرەدا ئاماژە بە چەند سوودێکی تەندرووستی خواردنی لالەنگی دەدرێت:
پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە و بۆ دۆخی ئاسایی خۆی دەیگەڕێنێتەوە.
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و بۆ ماوەیەکی زۆر گەدە بە تێری دەهێڵێتەوە و کێشی جەستەش کەم دەکاتەوە.
ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین C تێدایە و سیستەمی بەرگری جەستە لە بەرامبەر نەخۆشییەکان بەهێز دەکات.
پێستێکی ڕوون و جوان بە مرۆڤ دەبەخشێت و یارمەتی خاوێنبوونەوەی پێست دەدات.
بە هۆی دژە ئۆکسانەوە یارمەتی کەمبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خەراپ دەدات.
دژی پیرییە و بۆ ماوەیەکی زیاتر بە گەنجی مرۆڤ دەهێڵێتەوە، دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە پێست بدرێت.
چارەسەری خێرای برین دەکات و یارمەتی گەشەی خێرای خانە نوێیەکان دەدات.
دژە شێرپەنجەیە و یارمەتیدەرە لە کەمبوونەوەی مەترسی شێرپەنجەی جگەر و مەمک.
لە سەدا 80 ی دژە ئۆکسانی پێویستی جەستە دابین دەکات.
لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و B12 کە هۆکارە بۆ درێژکردنەوەی قژ و درەوشاوەبوونی.