بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە گەڵ سعوودیە و سێ وڵاتی دیکەی هاوپەیمانی سەبارەت بە هاوکارییە ئەمنییەکان ڕێکەوتنی کردووە بەڵام پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی دەوحە بە پێی بڕیاری سەربەخۆ و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەکرێت.
ناوبراو وتی کە بەم پێیەش ڕێکەوتنی هاوبەش لە گەڵ ئەو وڵاتانە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر پەیوەندییەکانی ئێمە و وڵاتانی دیکە بە تایبەت ئێران نابێت.
وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی کە گەڕانەوە بۆ پەیوەندی دۆستانەی پێشوو کاتی دەوێت و هیوادارین کە ئەو وڵاتانەش ناکۆکییەکان وەلاوە بنێن.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وتی: بە پێی ئەوەی کە هەر یەک لەو وڵاتانە ناکۆکی تایبەت بە خۆیان لە گەڵ قەتەر هەیە، دانوستانی دووقۆڵییان لە گەڵ دەکرێت.
لە چل و یەکەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و هاوپەیمانەکانی لە گەڵ قەتەر واژۆ کرا.