بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی وتی کە شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بۆ بەرگری لە پیرۆزییەکان شەهید بوون.
ناوبراو وتی کە بەم بۆنەوە داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم پاڵپشتی حەشدی شەعبی بکەن تا هێزە چەکدارەکانی عێراق پاڵپشتی گەورەیان هەبێت.
مالیکی وتی کە ئێران لە سەر داوای عێراق لە شەڕی دژ بە داعش بەشداریی کردووە و بۆ ئەوەش بووە کە سەروەری و یەکپارچەیی عێراق پارێزراو بێت.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی کە دەبێت خۆڕاگری لە ئاستی سەربازی، ئایدۆلۆژی و ڕۆشنبیری بەردەوام بێت.
کۆتایی/.