بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جومعە عناد سەعدون وتی کە هێزە بیانییەکان بۆ پاڵپشتی ئاسمانی و هەروەها مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەکان بوونیان هەیە.
ناوبراو وتی: لە سەدا 80 ی هێزە بیانییەکان لە عێراق وەک ڕاوێژکارن و هیچ هێزێکی سەربازی لە عێراقدا نییە و ژمارەشیان زیاتر لە سێ هەزار سەرباز نییە.
وەزیری بەرگری عێراق وتی کە هێزە چەکدارەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵای سەربازی و کشانەوەی هێزە بیانییەکان کاریگەریی لە سەر ئەوان نابێت.
وتیشی کە لە شەڕی دژ بە داعش حەشدی شەعبی و سوپای عێراق وەک تیمێکی هاوبەش بەرگرییان لە وڵات کرد.
جومعە عناد سەعدون وتی کە ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران لە شەڕی دژ بە داعش بە هەموو شێوازێک هاوکاری عێراقییەکانیان کرد.