بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای لێکۆڵینەوەکانی ڕەسافەی عێراق بڕیاری دەستبەسەرکردنی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای دەرکرد. بڕیارەکەش هاوکاتە لە گەڵ کۆتایی هاتنی فەرمیی خولی سەرۆک کۆماریی ترەمپ.
دادوەری دادگای ڕەسافە کە بەرپرسی لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی تاوانی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیسە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 7 ی کانوونی دووەم بڕیاری دەستبەسەرکردنی دوناڵد ترەمپی بە پێی مادەی 406 ی یاسای سزادانی عێراقی دەرکرد.
بە پێی ڕاگەێندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق، دادوەری ئەو دادگایە پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان بە تایبەت وەرگرتنی سکاڵای بنەماڵەی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس، بڕیارەکەی دەرکرد.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لێکۆڵینەوەکان بۆ ناسین و دەستبەسەرکردنی تاوانبارانی دیکەی ئەم دۆسیەیە – بە عێراق و ناعێراقی – بەردەوام دەبێت.