بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەربەند ناوی یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی تاران و یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئێرانە.
ئەم شوێنە بە هۆی ئەوەی کە کەوتووەتە داوێنی شاخەوە، کەش و هەوایەکی دڵڕفێنی هەیە. ئەم گەڕەکە لە ڕووی بیناسازییەوە تایبەتمەندییەکی زۆری هەیە و بۆ گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی بە شوێنێکی تایبەت دادەنرێت.
ئەم گەڕەکە کەوتووەتە نزیک باخی سەعدئاباد و گەڕەکی تەجریش و ئەوانەی سەردانی دەربەند دەکەن دەتوانن ئەو شوێنانەش بەسەر بکەنەوە.
ڕێستورانتەکانی دەربەند ناوبانگی زۆریان هەیە و گەشتیاران دەتوانن چێژ لە خواردنەکانی وەربگرن.