بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆی دابەزینی لە سەدا 72 ی ژمارەی گەشتیارانی بیانی تورکیا لە ساڵی 2020. لە کاتێکدا کە ئاماری گەشتیارانی بیانی تورکیا لە ساڵی ڕابردوو بۆ 12 ملیۆن کەس دابەزی کە لە ماوەی هاوشێوەی ڕابردوو لە ساڵی 2019 ژمارەی 45 ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو. داهاتی گەشتیاریی تورکیا لە ساڵی 2019 گەیشتبووە 34 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
ئێستا شارەزایانی بواری گەشتیاری تورکیا لەو بڕوایەدان کە بە وەبەرهێنان و دابەشکردنی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ساڵی 2021، پیشەسازی گەشتیاری وڵاتەکەیان سەر لە نوێ دەبوژێتەوە. ئەوان هیوایان بەوە هەیە کە تورکیا لە ساڵی نوێ پێشوازی لە 25 ملیۆن گەشتیاری بیانی بکات.
داهاتی گەشتیاری لە سەدا 12 ی ئابوری تورکیا لە خۆ دەگرێت.
سورۆری کوراباتیر سەرۆکی یەکێتی هوتێلدارەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە دەبێت ژمارەی گەشتیارانی بیانی لە ساڵی 2021 بگاتە 25 تا 30 ملیۆن کەس.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا تورکیا لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە پەتای کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکات.