ڕووداوەکانی ئێستای ناوچەی بادیەی سوریە ڕاستییەکانی پیلانگێڕی ئەمریکا و درۆی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش دەردەخات و دووفاقی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتەش ڕیسوا دەکات. ئەمریکا لە لایەکەوە دەرفەتی بە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش داوە تا بە ئازادانە لە عێراقەوە بێنە سوریا و هەلومەرجێکی ڕەخساندووە کە بە ئازادانە بتوانن لەم وڵاتە چالاکی بکەن. ناوچە بیابانییەکانی سوریا تا سنورەکانی عێراق دەگرێتەوە و لەم ڕۆژانەدا هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ زیندووکردنەوە و گەڕانەوەی داعش بەخۆوە دەبینێت. ئەم گرووپە کە پێشتر لە هەڵمەتە سەربازییەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی و لە پرۆسەی ئازادکردنەوەی دەیرەزۆر شکستی هێنابوو و لەناوچوونی بینرا، ئەمڕۆ دیسانەوە هێزی گرتووەتەوە و بە هەڵهاتنی ژمارەیەک لە چەکدارەکان لە شەڕی باغۆز کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2019 کۆتایی هات و هەروەها بە هەڵهاتنی ژمارەیەک لە چەکدارەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا لە سوریا، سەر لە نوێ خۆیان ڕێکخستووەتەوە.
هەمووان دەزانن کە شانە هەڵوەشاوەکانی داعش لە بیابانەکانی سوریا لە ناوچەی جەبەل ئەبو ڕەجمین لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تەدمۆڕ تا بیابانی دەیرەوزۆر و بەشی ڕۆژئاوای، هێزێکی ئەوتۆیان نەبووە و ژمارەیەکی دیکە لەوان لە ناوچەی سەخنە لە باکوری سنورە ئیدارییەکانی پارێزگای سۆوەیدا پێگەیان گرتووە و خۆیان بە تەواوی لە هێڵی شەڕی دژ بە سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی دوور کردووەتەوە و هەندێک جار هێرش دەکەنە سەر سوپا و هێزە چەکدارەکان، ئەم هێرشانەش لە لایەن ژمارەیەکی کەمی تیرۆریستان و لە ناوچەیەکی سنوردارەوە دەکرێت.
ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا کە سەر لە نوێ ڕێخستنی بۆ تیرۆریستان کردووە کەوتووەتە ناوچەت تەنف. ئەمریکا ئەم گرووپەیان بە تایبەت لە ڕووی سەربازییەوە وا ڕێکخستووەتەوە کە بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ دەکرێن و لە ناوچەیەکی دیاریکراو لە بادیە لە نزیک ئەشکەوت و دۆڵ و ناوچە بازەکان بە بێ هیچ شاردنەوەیەک کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.