بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی هونەریی وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی ئێران، مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی 121 ئاهەنگ و هەشت ئەلبۆمی مۆسیقایی دەرکرد.
ئەلبۆمی “یەلدا” لە ئاهەنگدانەریی و بە دەنگی هونەرمەندی ناوداری کورد، حسێن سەفامەنش یەکێک لە ئەلبۆمە مۆڵەت پێدراوەکانە بۆ بڵاوکردنەوە.
هاوکات ئەلبۆمی هونەرمەندانی ناوداری ئێرانی لەوانە بێهنام کولاهبەخشی و مەسعوود میرزایی لە ناو ئەو بەرهەمانە دایە کە مۆڵەتی بڵاوکردنەوەیان پێ دراوە.
شیاوی باسە، دەرکردنی مۆڵەت بە تەنیا بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانە و کاتی بڵاوکردنەوەکە لە دەستی بەرهەمهێنەرەکەی دایە.
کۆتایی/.