بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز مەسعودی وتی کە ئەگەر ترەمپ سەردانی عێراق بکات دەستبەجێ دەستبەسەر دەکرێت.
ناوبراو وتی کە بڕیارەکەی دادگای ڕەسافە لە دژی ترەمپ لە ناوخۆی عێراق کاری پێدەکرێت.
مەسعودی وتی کە بڕیارەکە لە دەرەوەی عێراق جێبەجێ ناکرێت بەڵام دەکرێت لە ڕێگای پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە چەندین وڵات لە دۆسیەی تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگری دەستیان هەبووە و پێویستە تیمێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەم تاوانە بەشداریی هەبێت.
کۆتایی/.