بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر مونسان وتی کە پسپۆڕانی وەزارەتی گەشتیاری و میراتی کەلتوری ئێران سەرقاڵی تاوتوێکردنی هەواڵی ڕووخانی بەشێک لە ئاسەواری مێژوویی تاقی کەسران و پاش ڕوونبوونەوەی ڕاستییەکان ئامادەین شارەزایانی خۆمان بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەم ئاسەوارە مێژووییە ڕەوانەی عێراق بکەین.
ناوبراو وتی: ئەگەرچی تاقی کەسرا لە عێراقە بەڵام ئەم بینا مێژووییە بۆ ئێمە گرنگییەکی زۆری هەیە و بە دڵنیاییەوە هەوڵی پاراستن و نۆژەنکردنەوەی دەدەین لە بەر ئەوەی کە پەیوەندیی بە مێژووی جیهان و مرۆڤایەتییەوە هەیە.
مونسان وتی: هیوادارین بودجەی پێویست بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخان بکەین تا نیگەرانیی ڕووخانی ئەم بینایە نەمێنێت.
کۆتایی/.