بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتنێکیان بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی قەتەر واژۆ کرد.
پاش ئەو ڕێکەوتنەش، شێخ نەواف ئەحمەد سەباح میری کوێت، وەک وڵاتێک کە زیاترین هەوڵی لەم پێناوەدا هەبووە، سوپاسی سەرجەم ئەو وڵاتانەی کرد کە ڕێکەوتنەکەیان واژۆ کردووە و هەروەها بەم بۆنەوە دەستخۆشی لە دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش کرد.
پاش واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنەش کە هێشتا وردەکارییەکەی بە تەواوی بڵاو نەبووەتەوە، چل و یەکەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کۆتایی هات.
بەم پێیەش قەیرانێک کە لە حوزەیرانی 2017 لە نێوان قەتەر و وڵاتانی سعوودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر دەستیپێکرد، بە ڕواڵەت کۆتایی هات. شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد و شەوی ڕابردووش سەرجەم سنورەکانی قەتەر و سعوودیە بە فەرمی کرایەوە.
کۆتایی/.