بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی شوشتەری و شاندێکی یاوەری سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینیان کرد و لە گەڵ هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەرپرسانی دەڤەرەکە کۆبوونەوە.
شوشتەری وتی کە ئامانج لەو سەردانە پرسی بەنێودەوڵەتیکردنی خاڵی سنوری کێلێ بووە کە سوودێکی ئابوری و بازرگانیی بۆ هەر دوو لا دەبێت.
سەرکۆنسووڵی ئێران وتی کە ئێران و هەرێمی کوردستان ئاسانکاری زیاتر دەکەن بۆ گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان و کشتووکاڵ و بونیادنانی کارگەکان لە سنورەکە بە ئامانجی خزمەت گەیاندن بە هاووڵاتیان.
لای خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕینیش وتی کە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی خاڵی سنوری کێلێ بەردەوامە.
کۆتایی/.