بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکەمین ڕاهێنانی گەورەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی ئەرتەش بە بەشداری سەدان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای سێمنان دەستی پێکرد.
ئەمیر دەریاوان سەید مەحموود مووسەوی جێگری ئۆپراسیۆنی ئەرتەش لە ڕاڤەی لایەنە جیاوازەکانی ئەو ڕاهێنانە گەورە بە وتنی ئەوەی کە ئێران ئەمڕۆکە یەکێک لە وڵاتانی بەهێزی جیهان لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دێتە ئەژمار، وتی: لە ڕاهێنانی گەورەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەرتەش هەموو جۆرە سیستەمی پەهبادی لە هێزی زەوینی، پەدافەندی ئاسمانی و دەریایی ئەرتەش لە دۆزی ڕاستەقینە، ڕاهێنان دەکەن.
ناوبراو زیادی کرد: بەڕێوە بردنی ئەو ڕاهێنانە بریتییە لە شوێنگیری ئاسمانی و لەناوبردنی ئامانجی ئاسمانی بەبەکارهێنانی مووشەکی لە ئاسمانەوە بۆ ئاسمان، لەناوبردنی ئامانجی زەوینی بەبەکارهێنانی بۆمب و مووشەکی خاڵ پێک و هەروەها بەکارهێنانی بەربڵاوی فڕۆکەبێ فڕۆکەوانی خۆکوژ.
جێگری ئۆپراسیۆنی ئەرتەش جەختی کرد: گەشتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش لە سەر بەلەمی گەڕۆک لە ئاوە باشوورییەکانی ئێران، گەشتی بەرزی فڕۆکەی خۆکوژی خاڵ پێک بۆ لەناوبردنی ئامانجی هەستیار و گرینگ لە قووڵایی خاکی دوژمن لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ دەبێت.