بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە لە هەڵنژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە تەزویرێکی زۆر کراوە و کۆشکی سپی ڕادەستی دیمۆکراتەکان ناکرێت.
ناوبراو وتی: هیچ کات لە جۆرجیا خۆم بە دۆڕاو نازانم و براوە بووم.
ترەمپ لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی وتی کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو وەک سەرۆک کۆماری فەرمی ناچێتە کۆشکی سپی.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە جەختیکردەوە کە شکست لە هەڵبژاردنەکاندا قبووڵ ناکات.
کۆتایی/.