بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی عێراقی بە ئاژانسی فرانس پرێس ی ڕاگەیاندووە کە واشنتن ماوەی لێخۆشبوونی حکومەتی بەغدای بۆ هاوردەکردنی وزەی ئێران سێ مانگی دیکە درێژ کردووەتەوە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی دانوستانێکی بەردەوام ئەمجارە ماوەکەی ئەمریکا زیاتر لە جارانی پێشوو بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە عێراق بەم موڵەتەوە تا سەرەتای مانگی نیسان لە هاوردەکردنی گاز و کارەبای ئێران بەردەوام دەبێت.
ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە عێراق لە بواری وزەدا بەسراوەی ئێرانە.
کۆتایی/.